هەندێك لە میللەتان خواردنی ئێسك و مۆخ و سەری ئاژەڵانی وەك مانگا و مەر بۆتە كەلتورێك و دەیخۆن، بەڵام بێ ئەوەی ئاگاداربن لە زیانەكانی بەتایبەتی لەوڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵات، هەروەك كۆمەڵگای كوردیش ئەم شێوازە خواردنەی هەیە و كە بە "سەروپێ" ناسراوە و جەماوەرێكی زۆری هەیە.
بەپێی راپۆرتە پزیشكیەكانی "وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكی" كە لە ماڵپەری " Aljazeera" بڵاوكراوەتەوە، لە هەر 100 گرامێك لە مۆخی گوێرەكە بری 3010 میلیگرام كۆلیسترۆڵ هەیە، ئەمەش دە ئەوەندەی بری ئاساییە، پزیشكان ئامۆژگاری دەكەن لە بری 300 ملیگرام زیاتر نەخورێت رۆژانە.
لەهەر 100 گرامێك لە مۆخی مەریش بری 2100 میلیگرام كۆلیسترۆڵ بوونی هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات خواردنی هەریەكێك لەمانە وەك تەقینەوەی بۆمبێكی چەوری وایە لە لەشتدا.
پزیشكان ئامۆژگاری دەكەن لایەنی كەم ئەگەر خواردیشت برێكی زۆر سەوزە و زەڵاتەی لەگەڵدا بخۆ.
سەرچاوە : خەندان
0 comments:
Post a Comment