سڵاو هاوڕێیان
چۆن ده‌زانیت مۆبایله‌که‌ت مارکەیه؟
کاتێک ده‌ڕۆیته بازاڕ‌و ده‌ته‌وێت مۆبایلێکى سامسۆنگ یان نۆکیاى نوێ بکڕیت‌و له‌هه‌مان کاتدا ده‌ته‌وێت بزانیت ئه‌و مۆبایله مارکەیه یان ساختیه یان دروستکراوى چینه یان هه‌ر وڵاتێکی تر، ده‌توانیت به‌چه‌ند هه‌نگاوێک زانیاری ته‌واوت له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله ده‌ستبکه‌وێت:
• ده‌توانیت کۆدى (*#06#) داخڵ بکه‌یت واتا (ئه‌ستێره په‌نجه‌ره سفر شه‌ش ئه‌ستێره) پاشان ئۆکه‌ى:
• پاشان زنجیره‌یه‌کى درێژ ژماره ده‌رده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ هێماى سلاش (/) پاشان دوو ژماره، واتا دوو ژماره‌ى کۆتاى شوێنى دروستکردنى مۆبایله‌که‌و راده‌ى ئه‌سڵى‌و کوالێتى ده‌رده‌خات بۆ نمونه ئه‌گه‌ر:
• هێماکه (/00) دوو سفر بوو ئه‌وه له‌کۆمپانیاى دایک دروستکراوه‌و جۆره‌که‌ى 100% مارکەیه.
• (/01) یان (/10) واتا له‌ڤیتنام دروستکراوه‌وه به‌ڵام کوالێتیه‌کى به‌رزى هه‌یه.
• (/08) یان (/80) واتا له‌ئه‌ڵمانیا دروستکراوه‌وه کوالێتیه‌کى باشى هه‌یه.
• (/02) یان (/20) واتا له‌ئیمارات دروستکراوه‌و کوالێتیه‌کى خراپى هه‌یه.
• (/13) له‌ئازه‌رباینجان دروستکراوه‌و کوالێتیه‌کى زۆر خراپى هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه له‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌کات.
• (/03) واتا مۆبایله‌که له‌چین دروستکراوه (ته‌قلیده).
• (/40) یان (/04) واتا له‌چین دروستکراوه به‌ڵام باشه.
• (/50) یان (/05) واتا له‌به‌ڕازیل یان له‌فینله‌ندا یان له‌ئه‌مه‌ریکا دروستکراوه به‌ڵام باشه.
• (/60) یان (/06) واتا له‌هۆنگ کۆنگ دروستکراوه‌و (کوالێتیه‌کى خراپى هه‌یه).
• (/91) واتا له‌فینله‌ندا دروستکراوه‌و (کوالێتى باشه به‌ڵام زۆر نا).
بۆ دڵنیابونى زیاتر ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌ڕه (http://www.imei.info/ ) بکه‌ن‌و زنجیره ژماره‌ى مۆبایله‌که داخڵ بکه‌ن پاشان
هه‌موو زانیاریه‌کانى تایبه‌ت به‌مۆبایله‌که ئاشکراده‌کات.
بەهیوای سود
ماڵپەڕی باوەنور
0 comments:
Post a Comment