Wednesday, March 4, 2015
7:55 AM

زیانەکانی دارچینی

تائێستا بیستوومانە دارچینی چەندین سوودی ھەیە، بەڵام پزیشکەکان چەند زیانێکی دیاری دەکەن کە وادەکات کەمتر بیخۆین.
دارچینی لە درەختێکی تایبەت درووستدەبێت کە تەمەنی درێژە و بۆنێکی زۆر بەھێزی ھەیە، دوو جۆر دارچینی ھەیە کە یەکێکیان لە چین و ئەوی تریش لە سیریلانکا یەرھەمدەھێنرێت، زیانەکانی دارچینی گشگیرە و ھەر دوو جۆرەکە دەگرێتەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-دارچینی دەبێتەھۆی تەسکبوونەوەی ماسوولکەکانی منداڵدان و ئەوەش لەکاتی لەدایکبووندا ئازارێکی زۆر بە ژنی سکپڕ دەگەیەنێت.
-دارچینی دەبێتەھۆی زیادبوونی برینی گەدە و نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت.
-زیانی بۆ گورچیلە ھەیە.
-خوێنبەربوونی ژن زیاددەکات لەکاتی سووڕی مانگانەدا.
-دارچینی زۆر خراپە و ئاڵۆزی بۆ ئەو کەسانەی تووشی ھەڵئاوسانی سپڵ بوون.

0 comments:

Post a Comment

:a :b :c :d :e :f :g :h :i :j :k :l :m :n :o :p :q :r :s :t