دوای ئەوی چەند ئەكاونتێكی فەیسبووكی هاككردبو ، پۆلیس هەولێر هاككەرێك دەستگیر دەكات .
ڕائید كاروان خۆشناو وتەبێژ و بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند : رێكەوتی ٢٠١٥/٥/١١، دوای ئەوەی ھاوڵاتیەك سكاڵای تۆماركرد لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین لەسەر تۆمەتبارێك كە ھەڵساوە بە ھاكردنی فەیسبووكەكەی و دواتر داوای پارە لە خاوەنی دەكات ئەگەر پارە نەدات ئەوە پۆستی نەشیاو بڵاو دەكاتەوە لە فەیسبووكەكەی، پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراویەوە و دادوەر بریاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتبار بە پێی مادە (٢) خراپ بەكارھێنانی مۆبایل.
ناوبراو دەڵێت : دەست بەجێ بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین شوێنی تۆمەتبارەكەی ئاشكراكرد بەناوی (ع.ب.م)، لە ھەمان كات تۆمەتبارەكەی دەستگیركرد.
شایەنی باسە دادوەری لێكۆڵینەوە بریاریدا بە راگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو .
أ.ع
وەرگیراوە
0 comments:
Post a Comment