Monday, March 14, 2016
3:52 AM

لە فەيسبوک باو باوی ئەمەيە



گۆڕانکارييە خێراکانی تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک وای لە بەکارهێنەرانی کردووە زياتر سەرقاڵی ئەو تۆڕە بن و سەرنجيان بەلای دا بڕوات.
هۆکاری ئەو گۆڕانکارييانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەشەپێدەرانی ئەو تۆڕە دەيانەوێت بەردەوام شتێ نوێ بخەنە بەردەستی بەکارهێنەرانيان و خزمەتگوزاریی زياتريان پێشکەش بکەن تا لە شتە دووبارەکانی رۆژانە دووريان بخەنەوە.
لەم چەند رۆژەی رابردوودا، بەفەرمی فەيسبوک خزمەتگوزاریی پەخشی راستەوخۆی بۆ پەيجەکان زيادکرد بەڵام تەنيا بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئای ئۆ ئێس ـيان لەسەر بوو واتە ئەگەر خاوەن پەيجێک بيەوێت پەخشی راستەوخۆ ئەنجام بدات دەبێت هەڵگری ئامێری ئايفۆن يان ئايپاد بێت و لەوێوە پەيجەکەی بکاتەوە، ئەو کات دەتوانێت ئەو کارە بکات.
هەروەها ئاماژەشيان بەوەدابوو لەماوەيەکی نزيکيشدا بۆ سيستمی ئەندرۆيد و ويندۆسيشی زياد دەکەن بەڵام لە پێشدا لەسەر ئای ئۆ ئێس تاقی دەکرێتەوە.
ئەو خزمەتگوزارييەش زۆر بە زووی لەلای خاوەن پەيجە کوردييەکاندا بڵاوبۆوەو رۆژانە هەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی ناو فەيسبوک دەيان نامەی ئاگادارکردنەوەی پەخشی راستەوخۆی پەيجەکانی بۆ دەچێت و بانگهێشتی بينينی دەکەن.
هەربۆيە لە ئێستادا ئەو خزمەتگوزارييەی فەيسبوک دەنگۆيەکی زۆری دروستکردووەو بووەتە باو لەلای بەکارهێنەرانی.




سەرچاوە

خەندان

0 comments:

Post a Comment

:a :b :c :d :e :f :g :h :i :j :k :l :m :n :o :p :q :r :s :t