Tuesday, March 17, 2015

چۆن ده‌زانیت مۆبایله‌که‌ت مارکەیه‌؟

سڵاو هاوڕێیان 

چۆن ده‌زانیت مۆبایله‌که‌ت مارکەیه‌؟
کاتێک ده‌ڕۆیته‌ بازاڕو ده‌ته‌وێت مۆبایلێکى سامسۆنگ یان نۆکیاى نوێ بکڕیت‌و له‌هه‌مان کاتدا ده‌ته‌وێت بزانیت ئه‌و مۆبایله‌ مارکەیه‌ یان ساختیه‌ یان دروستکراوى چینه‌ یان هه‌ر وڵاتێکی تر، ده‌توانیت به‌چه‌ند هه‌نگاوێک زانیاری ته‌واوت له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایله‌ ده‌ستبکه‌وێت:
• ده‌توانیت کۆدى (*#06#) داخڵ بکه‌یت واتا (ئه‌ستێره‌ په‌نجه‌ره‌ سفر شه‌ش ئه‌ستێره‌) پاشان ئۆکه‌ى:
• پاشان زنجیره‌یه‌کى درێژ ژماره‌ ده‌رده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ هێماى سلاش (/) پاشان دوو ژماره‌، واتا دوو ژماره‌ى کۆتاى شوێنى دروستکردنى مۆبایله‌که‌و راده‌ى ئه‌سڵى‌و کوالێتى ده‌رده‌خات بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر:
• هێماکه‌ (/00) دوو سفر بوو ئه‌وه‌ له‌کۆمپانیاى دایک دروستکراوه‌و جۆره‌که‌ى 100% مارکەیه‌.
• (/01) یان (/10) واتا له‌ڤیتنام دروستکراوه‌وه‌ به‌ڵام کوالێتیه‌کى به‌رزى هه‌یه‌.
• (/08) یان (/80) واتا له‌ئه‌ڵمانیا دروستکراوه‌وه‌ کوالێتیه‌کى باشى هه‌یه‌.
• (/02) یان (/20) واتا له‌ئیمارات دروستکراوه‌و کوالێتیه‌کى خراپى هه‌یه‌.
• (/13) له‌ئازه‌رباینجان دروستکراوه‌و کوالێتیه‌کى زۆر خراپى هه‌یه‌و‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌کات.
• (/03) واتا مۆبایله‌که‌ له‌چین دروستکراوه‌ (ته‌قلیده‌).
• (/40) یان (/04) واتا له‌چین دروستکراوه‌ به‌ڵام باشه‌.
• (/50) یان (/05) واتا له‌به‌ڕازیل یان له‌فینله‌ندا یان له‌ئه‌مه‌ریکا دروستکراوه‌ به‌ڵام باشه‌.
• (/60) یان (/06) واتا له‌هۆنگ کۆنگ دروستکراوه‌و (کوالێتیه‌کى خراپى هه‌یه‌).
• (/91) واتا له‌فینله‌ندا دروستکراوه‌و (کوالێتى باشه‌ به‌ڵام زۆر نا).
بۆ دڵنیابونى زیاتر ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ (http://www.imei.info/ ) بکه‌ن‌و زنجیره‌ ژماره‌ى مۆبایله‌که‌ داخڵ بکه‌ن پاشان 
هه‌موو زانیاریه‌کانى تایبه‌ت به‌مۆبایله‌که‌ ئاشکراده‌کات.

بەهیوای سود
ماڵپەڕی باوەنور
Wednesday, March 4, 2015

گوێ شۆردن خراپە..؟ ئەی چۆن گوێمان پاک بکەینەوە ..؟

ئایا گوێت چڵک (شمع)ی هەیە ..؟ ئەی پێویستە گوێ پاک بکرێتەوە..؟
گوێ شۆردن خراپە..؟ ئەی چۆن گوێمان پاک بکەینەوە ..؟
بەپێی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشیەکانی قوڕگ و لووت و گوێ :هەرگیز نابێ گوێکانت دەستکاری بکەیت و پاکی بکەیتەوە لەو چڵکەی کەتێیدایە جگە لەو کاتەدا نەبێ کە دەبێتە هۆی کپ بوون و گیران، ئەویش دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بێت..
چونکە ئەو چڵکە زۆر بەسوودە و بەشداری دەکات لە بەرگریکردنی گوێکان لە میکرۆب و کەڕووەکان و پیسیەکان کەدەچنە ناو گوێوە وە دەوری گرنگی هەیە لە پاراستنی پێستەکەی و یارمەتی چەورکردن و پاک ڕاگرتنی گوێ دەدات و هەروەها ڕێگرتن لە چونەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێکان ..
بەڵام کاتێک بو بە نەخۆشی و گوێکانی کپ کرد ئەوا پێویستە چارەسەر بکرێت و پاک بکرێتەوە بە شیوازێکی زانستی ، کە ئەویش دەتوانرێ لەڕێگای شۆردنەوە بێت پاش نەرم کردنەوەی چڵکەکە بە قەترەی تایبەت ، بەڵام شۆردن شیواز و تەکنیکی تایبەتی خۆی هەیە بۆیە لادان لەو شیێوازە دەبێتە هۆی تووش بوونی نەخۆشەکە بە (دڕان و کون بوونی پاردای گوێ ، درووست بوونی ئازار ، هەوکردنی گوێی دەرەوە ، سەرگێژ بوون و پاک نەبووبەوە و چەند بارە شۆردنەوەی گوێکان)..
بۆیە باشتر وایە پاش ئەوەی گوێکان بەجوانی قەترەی تایبەتی تێ دەکرێت ئەوا بە ئامێری تایبەتی سکشن لەلایەن پزیشکەوە پاک بکرێتەوە ..
ئە کاتانی بە هیچ جۆرێک نابێت گوێ بشۆردرێت:-
١- بوونی هەوکردن و التیهاب لە گوێدا.
٢- بوونی کوون لە پەردەی گوێدا.
٣- هەکردنی گوێی ناوەڕاست پێش ٦ مانگ.
٤- بوونی تەڕایی و ئاوێکی لینج لەگوێدا.
٥- پێشتر کە گوێی بۆ شۆرابێت و بوبێتە هۆی ئازار و سەرگێژخواردن.
٦- تەنها ئەو گوێیەی بەباشی ببیستێ کە چڵکەکەی تیایە.
٧- نەشتەرگەری لەوگوێیەیدا کرابیت.
٨- شتێک چوبێتە گوێیەوە ، ئەگەر نەرم بێت یان دانەوێڵە بیت ئەوا بە ئاوەکە دەئاوسێت ئەگەر ڕەق بێت ئەوا پەردەی گوێ دەدڕیت.
٩- منداڵێک کە نەوەستێت تا بەبێ ترس بۆی بشۆردرێت.
١٠- بوونی کەڕووی گوێ کە بە ئاو زیاتر گەشە دەکات.

زیانەکانی دارچینی

تائێستا بیستوومانە دارچینی چەندین سوودی ھەیە، بەڵام پزیشکەکان چەند زیانێکی دیاری دەکەن کە وادەکات کەمتر بیخۆین.
دارچینی لە درەختێکی تایبەت درووستدەبێت کە تەمەنی درێژە و بۆنێکی زۆر بەھێزی ھەیە، دوو جۆر دارچینی ھەیە کە یەکێکیان لە چین و ئەوی تریش لە سیریلانکا یەرھەمدەھێنرێت، زیانەکانی دارچینی گشگیرە و ھەر دوو جۆرەکە دەگرێتەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-دارچینی دەبێتەھۆی تەسکبوونەوەی ماسوولکەکانی منداڵدان و ئەوەش لەکاتی لەدایکبووندا ئازارێکی زۆر بە ژنی سکپڕ دەگەیەنێت.
-دارچینی دەبێتەھۆی زیادبوونی برینی گەدە و نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت.
-زیانی بۆ گورچیلە ھەیە.
-خوێنبەربوونی ژن زیاددەکات لەکاتی سووڕی مانگانەدا.
-دارچینی زۆر خراپە و ئاڵۆزی بۆ ئەو کەسانەی تووشی ھەڵئاوسانی سپڵ بوون.