Saturday, February 28, 2015
3:07 AM

بۆ لابردنی زیپکە سیر بەکاربهێنە....



زیپکە یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی شێواندنی روخسار و ئەگەر لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە زیپکەکان زیاد ببن و بگاتە ئاستێک کە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسان نەبێت، بەکارهێنانی سیر رێگەیەکی سروشتی کاریگەرە بۆ ئەم مەبەستە.

بۆ بەکارهێنانی سیر بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی زیپکە، بەم شێوەیە ئامادەی بکە:


- یەک سیر بە جوانی ورد بکە
- بیکەرە ناو نیو پەرداخ ئاوەوە
- بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئەم تێکەڵەیە بەجێبهێڵە
- پاشان ئەم گیراوەیە بدە لە زیپکەکانت
- بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە

کاریگەری سیر لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ترشیی سەلفێنیک (Sulfenic Acid)، ئەم ماددەیە توانای لەناوبردنی چەندین جۆر بەکتریای هەیە.

پێویستە لە بەکارهێنانی ئەم چارەسەرەدا ئاگاداری ئەوە بین کە هەندێک کەس پێستیان بە شێوەی جیاواز کاردانەوەی بۆ ئەم ماددەیە 
دەبێت، ئەگەر هەستت بە (برژانەوە) کرد ئەوا دەستبەجێ دەموچاوت بشۆ و ئەم رێگەیە بەکار مەهێنە.

سەرچاوە : خەندان

0 comments:

Post a Comment

:a :b :c :d :e :f :g :h :i :j :k :l :m :n :o :p :q :r :s :t