ئایا گوێت چڵک (شمع)ی هەیە ..؟ ئەی پێویستە گوێ پاک بکرێتەوە..؟
گوێ شۆردن خراپە..؟ ئەی چۆن گوێمان پاک بکەینەوە ..؟
بەپێی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشیەکانی قوڕگ و لووت و گوێ :هەرگیز نابێ گوێکانت دەستکاری بکەیت و پاکی بکەیتەوە لەو چڵکەی کەتێیدایە جگە لەو کاتەدا نەبێ کە دەبێتە هۆی کپ بوون و گیران، ئەویش دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بێت..
چونکە ئەو چڵکە زۆر بەسوودە و بەشداری دەکات لە بەرگریکردنی گوێکان لە میکرۆب و کەڕووەکان و پیسیەکان کەدەچنە ناو گوێوە وە دەوری گرنگی هەیە لە پاراستنی پێستەکەی و یارمەتی چەورکردن و پاک ڕاگرتنی گوێ دەدات و هەروەها ڕێگرتن لە چونەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێکان ..
بەڵام کاتێک بو بە نەخۆشی و گوێکانی کپ کرد ئەوا پێویستە چارەسەر بکرێت و پاک بکرێتەوە بە شیوازێکی زانستی ، کە ئەویش دەتوانرێ لەڕێگای شۆردنەوە بێت پاش نەرم کردنەوەی چڵکەکە بە قەترەی تایبەت ، بەڵام شۆردن شیواز و تەکنیکی تایبەتی خۆی هەیە بۆیە لادان لەو شیێوازە دەبێتە هۆی تووش بوونی نەخۆشەکە بە (دڕان و کون بوونی پاردای گوێ ، درووست بوونی ئازار ، هەوکردنی گوێی دەرەوە ، سەرگێژ بوون و پاک نەبووبەوە و چەند بارە شۆردنەوەی گوێکان)..
بۆیە باشتر وایە پاش ئەوەی گوێکان بەجوانی قەترەی تایبەتی تێ دەکرێت ئەوا بە ئامێری تایبەتی سکشن لەلایەن پزیشکەوە پاک بکرێتەوە ..
ئە کاتانی بە هیچ جۆرێک نابێت گوێ بشۆردرێت:-
١- بوونی هەوکردن و التیهاب لە گوێدا.
٢- بوونی کوون لە پەردەی گوێدا.
٣- هەکردنی گوێی ناوەڕاست پێش ٦ مانگ.
٤- بوونی تەڕایی و ئاوێکی لینج لەگوێدا.
٥- پێشتر کە گوێی بۆ شۆرابێت و بوبێتە هۆی ئازار و سەرگێژخواردن.
٦- تەنها ئەو گوێیەی بەباشی ببیستێ کە چڵکەکەی تیایە.
٧- نەشتەرگەری لەوگوێیەیدا کرابیت.
٨- شتێک چوبێتە گوێیەوە ، ئەگەر نەرم بێت یان دانەوێڵە بیت ئەوا بە ئاوەکە دەئاوسێت ئەگەر ڕەق بێت ئەوا پەردەی گوێ دەدڕیت.
٩- منداڵێک کە نەوەستێت تا بەبێ ترس بۆی بشۆردرێت.
١٠- بوونی کەڕووی گوێ کە بە ئاو زیاتر گەشە دەکات.
0 comments:
Post a Comment