ئەپی ” Snap Tube ” بە یەکێک لە باشترین ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ دادەنرێت بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتوب بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، وە ئەپێکی خێرا و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، وە لە هەمان کاتدا دەتوانی پەرگەری جۆری MP3 دەتوانی دابگریت و ڤیدیۆکان بگۆڕیت بۆ پەرگەی MP3.
تایبەتمەندییەکانی:
داگرتنی ڤیدیۆکان بە جۆری فراوان، لە جۆری MP4 و MP3 و ڤیدیۆی ٣٦٠ پلە و بە ڕوونی ٧٢٠.
بوونی بەشێکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکی هیندی.
ئاسانی لە گەڕان بە دوای ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستتە.
داگرتنی ئەو ڤیدیۆیانەی کە هاوڕێکانت لە ماڵپەری یوتوب هاوبەشیان پێ کردووە لە تۆڕەکانی تر و هێنانی ڕاستەوخۆ بۆ نێو ئەپی SnapTube.
ئاسانی لە گەڕان و دۆزینەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە نوێن و زۆرترین بینەری هەیە لە ماڵپەری یوتوب.
یەکێکە لەو ئەپانەی کە هیچ ڕێکلامێکی تێدا بە دی ناکرێت و ئەمەش بەکارهێنەر تووشی بێزاری ناکات.
سەرچاوە
KiTn.Net تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی
0 comments:
Post a Comment