Home
»
Health
»
هه‌نار توانایه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ
هه‌نار توانایه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ

به‌پێی ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌نار سودێكی زۆری بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش هه‌یه و ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری كه‌مه‌ر.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌تی هه‌نار توانایه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌ی له ناوچه‌ی ورگدا كۆده‌بێته‌وه.
پسپۆڕه‌كان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ربه‌تی هه‌نار ئه‌نجامداوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی مانگێك و به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه شه‌ربه‌تی هه‌نار بخورێته، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ورییه ده‌توێته‌وه كه له گه‌مه‌ردا كۆبۆته‌وه، چونكه مادده‌كانی پێكهاته‌ی هه‌نار ده‌بنه هۆی تواندنه‌وه‌ی ترشه چه‌وری كه له نزیك ورگدا كۆده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سوده‌ی هه‌نار بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ، چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه وه‌ك دابه‌زاندنی فشاری خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
سەرچاوە : Knnc
زیاتر بخوێنەرەوە Lezan Jabar
0 comments:
Post a Comment